ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئامادەکردنی ھێزەکانی سەپاندنی یاسا وپاراستنی سنوور لەگەڵ سوریا تاوتووێ کرد

السبت 19 تشرين أول 2019 - 23:28

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئامادەکردنی ھێزەکانی سەپاندنی یاسا وپاراستنی سنوور لەگەڵ سوریا تاوتووێ کرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دانیشتنێكى نائاسایى ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ پێى ئه‌و به‌یانامه‌یه‌یه‌ى كه‌ به‌ ده‌ست "اه‌ع" كه‌وتووه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا تاوتوێى چه‌ندین پرس كراوه‌ وگرنگترینیان پرسى ئامادەکردنی ھێزەکانی سەپاندنی یاسا بوو له‌ ڕووى مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانه‌وه‌ بۆ پاراستنى كه‌رنه‌ڤاڵه‌ مه‌زنه‌كان و هه‌روه‌ها پێداویستیه‌كانى ئه‌و هێزه‌.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ باس له‌ ئاماده‌باشى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و فه‌رمانده‌ى پاسه‌وانانى سنوور كرا له‌ پاراستنى سنورى عێراقى-سورى بۆ ڕێگرى كردن له‌ دزه‌ پێكردنى تیرۆرستانى داعش كه‌ هه‌ڵهاتن له‌ به‌ندیخانه‌كان دواى له‌شكركێشیه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر سوریا.