لیژنه‌ى دارایی:هه‌واڵى بڕینى مووچه‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان وبرینداران دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌

السبت 19 تشرين أول 2019 - 19:01

لیژنه‌ى دارایی:هه‌واڵى بڕینى مووچه‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان وبرینداران دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

دكتۆر هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ پێشنیارێك هه‌بێت بۆ بڕینى مووچه‌كانى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان وبرینداران.
جبورى ئه‌وه‌یشى وت:"به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ له‌تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی وپێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ ساخته‌كان پرۆپاكنده‌ى كردووه‌ له‌باره‌ى پێشكه‌شكردنى پێشنیاره‌كان بۆ بڕینى مووچه‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان یان برینداران
وتیشی:"سه‌رتاپاى ئه‌م هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌".