كه‌شناسى:له‌ئه‌مڕۆوه‌ شه‌پۆڵێكى باران بارین ده‌ست پێ ده‌كات وتارۆژى دووشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

السبت 19 تشرين أول 2019 - 16:32

كه‌شناسى:له‌ئه‌مڕۆوه‌ شه‌پۆڵێكى باران بارین ده‌ست پێ ده‌كات وتارۆژى دووشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند،شه‌پۆڵێكى باران بارین له‌ئه‌مڕۆوه‌  ده‌ست پێ ده‌كات وتارۆژى دووشمه‌ى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت 
ده‌سته‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕوونیكرده‌وه‌ "به‌پێ راپۆرتى كه‌ش وهه‌واى ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى پێشبینى ده‌كرێت عێراق بكه‌وێته‌ به‌ر كاریگه‌رى نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریاى سووره‌وه‌ وپاشان له‌گه‌ڵ نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كى ترى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست تێكه‌ڵ ده‌بێت له‌ئه‌نجامدا شه‌پۆڵێكى باران بارین له‌وڵاتدا ده‌ست پێ ده‌كات  له‌رۆژى شه‌ممه‌وه‌ تاوه‌كو رۆژى دووشه‌ممه‌"