لیژنەی دارایی نوێنەرایەتی:٢٨ھەزار پلەی دامەزراندن لە وەزارەتی بەرگری نێوان پارێزگاکان دابەش دەکرێت پاش گەڕاندنەوەی ئەو کارمەندانەی گرێبەستەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە

السبت 19 تشرين أول 2019 - 13:22

لیژنەی دارایی نوێنەرایەتی:٢٨ھەزار پلەی دامەزراندن لە وەزارەتی بەرگری نێوان پارێزگاکان دابەش دەکرێت پاش گەڕاندنەوەی ئەو کارمەندانەی گرێبەستەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە

 به‌غدا- اه‌ع

د. هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى ڕایگه‌یاند كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕه‌زامه‌ندى پیشان داوه‌ به‌ دابین كردنى 28 هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى و له‌ نێوان پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئەو کارمەندانەی گرێبەستەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە.
جبوری ڕایگه‌یاند:له‌ كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و،وه‌زیرى پلاندانان وبریكارى وه‌زیرى دارایى ولیژنه‌ى پلاندانانى ستراتیژى ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بووه‌ته‌وه‌ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى به‌رگرین 80 هه‌زار سه‌ربازه‌،جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ له‌ بودجه‌ى گشتى دا 108 هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى دابین كراوه‌ به‌وه‌ش 28 هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن ده‌مێنێته‌وه‌" 
جبورى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ كۆ ده‌نگ پێشنیارى ئه‌وه‌مان كردووه‌ ئه‌و پلانه‌ له‌نێوان پارێزگاكان دابه‌ش بكرێت به‌پێى رێژه‌ى دانیشتوان دواى دامه‌زراندنى خاوه‌ن بڕوانامه‌ باڵاكان كه‌ ژماره‌یان 3_4 هه‌زار كه‌س ده‌بێت،جبورى له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ توانیمان ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ست بهێنین له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیاره‌.