ده‌ستپاكى تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت بۆ وه‌رگرتنى دۆسییه‌كانى نوسینگه‌كانى پشكێنه‌ره‌ گشتییه‌كان

السبت 19 تشرين أول 2019 - 11:10

ده‌ستپاكى تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت بۆ وه‌رگرتنى دۆسییه‌كانى نوسینگه‌كانى پشكێنه‌ره‌ گشتییه‌كان

 به‌غدا-اه‌ع

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند چه‌ند تیمێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت پێكهێناوه‌ بۆ وه‌رگرتنى دۆسییه‌ وپه‌ڕه‌ وبه‌ڵگه‌نامه‌كانى نوسینگه‌ى پشكێنه‌ره‌ گشتییه‌كانى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت وسه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان

ده‌سته‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ روونیكرده‌وه‌"فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ده‌سته‌كه‌ پێكهێنانى ده‌ تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌تى دووپاتكردۆته‌وه‌ كه‌ئه‌ركى وه‌رگرتنى دۆسییه‌ وپه‌ڕه‌ وبه‌ڵگه‌نامه‌كانى نوسینگه‌كانى پشكێنه‌ره‌ گشتیه‌كان له‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت وسه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى پێ راسپێردراوه‌"ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا "تیمه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ كردن ئه‌ركى وه‌رگرتنى ئه‌و دۆسییه‌ وپه‌ڕه‌ وبه‌ڵگه‌نامانه‌ ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ به‌پێ حاڵه‌ته‌كان،جێ به‌جێ كراو یان ئه‌وانه‌ى له‌بوارى جێ به‌جێ كردندان وبه‌پێ شاره‌زایى هه‌ر لیژنه‌یه‌ك ولایه‌نى راسپێردراو به‌وه‌رگرتنى سه‌رجه‌م دۆسییه‌ وپه‌ڕه‌ وبه‌ڵگه‌نامه‌كان".

شایه‌نى باسه‌ ده‌ستى ده‌ستپاكى له‌چوارده‌ى ئه‌م مانگه‌ نووسراوێكى ئاڕاسته‌ى نوسینگه‌كانى پشكێنه‌ره‌ گشتییه‌كان كرد پابه‌ندیان ده‌كات به‌راده‌ست كردنى سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ وپه‌ڕه‌ ودۆسییه‌كان كه‌له‌ژێر ده‌ستیان بووه‌ به‌پێ نووسراوى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ له‌به‌رواى (13/10/2019) ده‌ركراوه‌ وتایبه‌ته‌ به‌یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى فه‌رمانى ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌یمانى كاتى هه‌ڵوه‌شێنراوى ژماره‌(57) ساڵى (2004).

جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ ده‌سته‌كه‌ به‌پێ نووسراوه‌كه‌ى داواى ناوه‌رۆك ورێزبه‌ندى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ ودۆسییه‌ وپه‌ڕه‌كانى كرد به‌پێ حاڵه‌ته‌كانى جێ به‌جێ كراو یان ئه‌وانه‌ى له‌بوارى جێ به‌جێ كردندان وهه‌روه‌ها به‌پێ كۆنووسێكى رێكخراو ئاماده‌بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى راده‌ستى فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه‌ بكرێت