گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئارامى بۆ به‌یروت وكردنه‌وه‌ى زۆربه‌ى رێگاكان كه‌له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ داخرابوون

السبت 19 تشرين أول 2019 - 09:35

گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئارامى بۆ به‌یروت وكردنه‌وه‌ى زۆربه‌ى رێگاكان كه‌له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ داخرابوون

 چاودێرى-اه‌ع

ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى لوبنان رایگه‌یاند،ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ژیانى ئاسایی بۆته‌وه‌ له‌زۆربه‌ى رێگاوبانه‌كانى به‌یروتى پایته‌ختدا دواى دوو رۆژ له‌خۆپیشاندانه‌كان كه‌پێكدادان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان تیایدا روویدا

هێزه‌كانى ئاسایشى ناخۆ وتیمه‌كانى راسپێردراوى سوپاى لوبنان خۆپیشانده‌رانیان به‌ته‌واوه‌تى جیاكرده‌وه‌ له‌ده‌وروبه‌رى باره‌گا حكومییه‌كان وچه‌ندین رێگایان كرده‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ داخرابوون .

شایه‌نى باسه‌ سه‌عه‌د حه‌ریرى سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان، ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى ،ماوه‌ى 72كاژێرى به‌هاوبه‌شه‌كانى له‌حكومه‌ت داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌باره‌ى چاكسازییه‌كان وده‌رباز بوون له‌قه‌یرانى ئابوورى لوبنان

وله‌وتاره‌كه‌ى دا رایگه‌یاند:"بژارده‌ى چاوه‌روانكردن له‌ئارادا نییه‌ ،ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كه‌ى پێیه‌ با پێشكه‌شى بكات".

حه‌ریرى دووپاتیكرده‌وه‌"چاكسازییه‌كان له‌رێگاى سه‌پاندنى باجه‌وه‌ ئه‌نجام نادرێت" وناڕه‌زایی خۆیشى ده‌ڕبڕى له‌دانانى كۆت وبه‌نده‌كان به‌رامبه‌ر پرۆسه‌كانى چاكسازى وكارى حكومه‌ت،جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ بۆ دووه‌مین رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ میللیه‌كان له‌ناوچه‌كانى لوبنان روو فراونبوون كرده‌وه‌ به‌هۆى خراپى بارى گوزه‌ران وسیاسه‌تى كورتهێنانى حكومه‌ت كه‌ژیانى هاوڵاتى لوبنانى سه‌خت كردووه‌