پێكهێنانى لیژنه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى زه‌وییه‌كانى نیشته‌جێبوون له‌موسه‌ننا

السبت 19 تشرين أول 2019 - 09:20

پێكهێنانى لیژنه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى زه‌وییه‌كانى نیشته‌جێبوون له‌موسه‌ننا

 موسه‌ننا-اه‌ع

ئه‌حمه‌د مه‌نفى جوده‌ پارێزگارى موسه‌ننا فه‌رمانى پێكهێنانى لیژنه‌كانى جیاكردنه‌وه‌ ودیاریكردنى زه‌وییه‌كانى نیشته‌جێوون له‌پارێزگاكه‌ى دا

به‌پێ به‌یاننامه‌یه‌كى راگه‌یاندنى پارێزگاكه‌ كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ "ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ پارێزگار فه‌رمانى پێكهێنانى لیژنه‌ى سه‌ره‌كى ولاوه‌كى داوه‌ بۆ دیاریكردنى زه‌وییه‌كانى نیشته‌جێبوون به‌مه‌به‌ستى دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر هاوڵاتیانى پارێزگاكه‌ له‌چینى هه‌ژاران وكه‌م ده‌رامه‌تدا "