ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا سه‌ركه‌وتنى پلانى ئه‌منى تایبه‌ت به‌زیاره‌تى چله‌ى راگه‌یاند

السبت 19 تشرين أول 2019 - 09:55

ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا سه‌ركه‌وتنى پلانى ئه‌منى تایبه‌ت به‌زیاره‌تى چله‌ى راگه‌یاند

به‌غدا-اه‌ع

سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ سه‌ركه‌وتنى پلانى ئه‌منى تایبه‌ت به‌رێوره‌سمى زیاره‌تى چله‌ى ئیمامى حوسێن (سڵاوى خواى لێبێت) له‌به‌غداى پایته‌خت راگه‌یاند.

راگه‌یاندنى سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا پلانێكى تایبه‌تى ئه‌منى به‌م رێوره‌سمه‌ داناوه‌ به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م كه‌رته‌ ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان وفه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وبه‌سه‌ركه‌وتوویی جێ به‌جێ كرا دواى پاراستنى هه‌زاره‌ها ده‌سته‌ى حوسه‌ینى وملیۆنه‌ها زیاره‌تكارى شارى كه‌ربه‌لاى پیرۆز"

ئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا "پلانه‌كه‌ به‌ئاسانى ورێك وپێكیه‌كى باڵا له‌رێگاكان به‌رێوه‌چوو ئه‌مه‌یش هاتوچۆى هاوڵاتیانى له‌نێو به‌غداى پایته‌ختدا ئاسان كرد".

به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى رایگه‌یاند"یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانى سه‌ركه‌وتنى پلانه‌كه‌ جێ به‌جێ كردنى پرۆسه‌ى پێش وه‌خته‌ى سه‌ركه‌وتوو بوو به‌پێ زانیارى هه‌واڵگیرى ورد كه‌رێگر له‌وه‌ى گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجام بده‌ن له‌به‌ئامانج گرتنى زیاره‌تكاران".

به‌یاننامه‌كه‌ ستایشى"هۆشیارى ئه‌منى لاى هاوڵاتیان وخاوه‌ن ده‌سته‌ حوسه‌ینیه‌كانى كرد كه‌هاوكارى وهه‌ماهه‌نگ بوونه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌رێگاى پابه‌ندبوونیان به‌رێنماییه‌ ئه‌منیه‌كانى سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌"،روونیشیكره‌وه‌ "سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا 460ئۆتۆمبیلى جۆراوجۆر ته‌رخانكردووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌گواستنه‌وه‌ى زیاره‌تكاران كه‌له‌شارى كه‌ربه‌لاى پیرۆزه‌وه‌ به‌ره‌و به‌غدا ده‌گه‌رێنه‌وه‌".