وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:عێراق ده‌بێته‌ چاودێر له‌ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤ وكار ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌ندامێتى

السبت 19 تشرين أول 2019 - 02:58

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:عێراق ده‌بێته‌ چاودێر له‌ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤ وكار ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌ندامێتى
 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ دوپاتیكرده‌وه‌ عێراق له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو ده‌بێته‌ چاودێر له‌ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤ وكاره‌كانیش به‌پێ پێگه‌ وشایسته‌ى وڵاته‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت 
سه‌حاف له‌به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ده‌ستى"اه‌ع"كه‌تووه‌ رایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌قۆناغى داهاتوودا كارده‌كات بۆ نوێكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامێتى عێراق له‌ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤ".
ئه‌مه‌ش ده‌قى به‌یاننامه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یه‌:
عێراق له‌ئێستادا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ له‌ساڵى 2017تاوه‌كو كۆتایی 2019،له‌م ماوه‌یه‌دا رۆڵى كارا وئه‌رێنى هه‌بوو وبه‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ كارمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار ورێوشوێنه‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بێ لایه‌ن بێت 
له‌به‌ر په‌یوه‌ست بوونى ئه‌م پرسه‌ به‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ به‌و پێه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ى پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ده‌نگدان له‌به‌رژه‌وه‌ندى نوێكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامێتى عێراق له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بۆ دوو ساڵى داهاتوو بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك دووپاتبكه‌ینه‌وه‌ كه‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ هه‌موو تواناكانى خسته‌گه‌ڕ بۆ وه‌رگرتنى ئه‌م پاڵپشتییه‌ و،تادوایین كاتدا ئه‌ركى گه‌وره‌ى ئه‌نجام دا وسه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌رگرتنى به‌ڵێنى 130وڵات له‌نێویشیاندا وڵاتانى ئه‌ندامى هه‌میشه‌یی له‌ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش بۆیه‌ له‌ئه‌نجامدا توانى 121ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت واته‌ به‌جیاوازى دوو ده‌نگ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێ له‌م وڵاتانه‌ پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بوون وده‌نگیان له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌ نه‌داوه‌ به‌هۆى هه‌ڵوێستى سه‌ره‌تایی عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى وبنه‌ما نه‌گۆڕاوه‌كانى به‌رامبه‌ر هه‌ندێ له‌رووداوه‌ سیاسی وئه‌منییه‌كان كه‌ وادیاره‌ هاوتا نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئاسۆ سیاسیه‌كانى هه‌ندێ له‌و وڵاتانه‌ بۆیه‌ ده‌نگیان به‌ئێمه‌ نه‌داوه‌ . 
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوودا عێراق ده‌بێته‌ چاودێر له‌ئه‌نجوومه‌نى مافى مرۆڤ  وبه‌پێ پێگه‌ وشایسته‌ى وڵاتمان كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن وكاریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌قۆناغى داهاتوودا ئه‌ندامێتیمان له‌ئه‌نجوومه‌نى مافى مرۆڤ نوێبكرێته‌وه‌ .
 
د.ئه‌حمه‌د سه‌حاف 
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌