وه‌زاره‌تى ناوخۆ:تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى له‌هه‌وڵى كۆنتڕۆڵ كردنى ئه‌و ئاگره‌ن كه‌ له‌ چه‌ند دوكانێكى ناوچه‌ى حه‌ى لعامل كه‌وتوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌غدا

الجمعة 18 تشرين أول 2019 - 20:10

وه‌زاره‌تى ناوخۆ:تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى له‌هه‌وڵى كۆنتڕۆڵ كردنى ئه‌و ئاگره‌ن كه‌ له‌ چه‌ند دوكانێكى ناوچه‌ى حه‌ى لعامل كه‌وتوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌غدا
به‌غدا- ا ه ع 
لیوا سه‌عد مه‌عن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایگه‌یاند كه‌  تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى له‌ ئێستادا هه‌وڵى كۆنتڕۆڵ كردنى ئاگره‌كه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ چه‌ند دوكانێكى تایبه‌ت به‌ فرۆشتنى بۆن و كۆتاڵ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ له‌ بازاڕى حه‌ى لعامل له‌ باشوورى ڕۆژئاواى به‌غداى پایته‌خت.
مه‌عن له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى به‌ " ا ه ع" گه‌یشتووه‌ ڕایگه‌یاند: كه‌ حه‌وت تیمى ئاگر كوژێنه‌وه‌ ده‌ستیان كردوه‌ به‌ كۆنتڕۆڵ كردن و كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ .