لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كانى خۆپیشاندان:له‌ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك ڕاپۆرتى كۆتایى ڕاده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین

الجمعة 18 تشرين أول 2019 - 13:14

لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كانى خۆپیشاندان:له‌ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك ڕاپۆرتى كۆتایى ڕاده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین
 
به‌غدا-ا ه ع 
لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوى خۆپیشاندانه‌كان جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕاپۆرتى كۆتایى ڕاده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن 
لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى وه‌زارى باڵا له‌ رووداوى خۆپیشاندانه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تى نورى سه‌باح دوله‌یمى وه‌زیرى پلاندانان له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا ڕوونى كرده‌وه‌ لیژنه‌كه‌ گوێ بیستى سه‌رجه‌م ورده‌كاریه‌كان بووه‌ و ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌ بووه‌ هۆى گیان له‌ ده‌ستدانى چه‌ندین كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان سه‌ربارى برینداربوونى سه‌دان كه‌سى دیكه‌ له‌گه‌ڵ سوتانى هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى میدیا و ماڵ و موڵكى گشتى.
لیژنه‌كه‌ ئێواره‌ى ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا بۆ گوێ بیستن له‌ ڕاپۆرتى  لیژنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ پێكهێنراون له‌ پارێزگاكانى واست و موسه‌نا و زیقار و دیوانیه‌ و میسان ،ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه‌ لیژنه‌كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕاپۆرتى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى پاریزگاى به‌غدا و نه‌جه‌فى پیرۆز وبابل ده‌كات.
هه‌ر له‌به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانى ناوخۆ و به‌رگرى وداد ئاماده‌بوون له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌من و ئاسایشى په‌رله‌مانى و نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و نوێنه‌رى كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ و فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان و سه‌رۆكى لیژنه‌ لاوه‌كیه‌كان له‌گه‌ڵ بریكارى وه‌زیرى ته‌ندروستى ، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ چه‌ندین گرته‌ ڤدیۆ و وێنه‌ خرانه‌ ڕوو له‌ گه‌ڵ ووته‌ى چه‌ند شایه‌ت حاڵێك بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامى كۆتایى ئه‌و رووداوانه‌.
 
نورى دوله‌یمى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان دوور له‌ هه‌ر سانسۆرێك ڕاپۆرتى خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و كارى لیژنه‌كه‌یان گه‌یشتنه‌ به‌ ڕاستیه‌كان به‌بى ئه‌وه‌ى هیچ كه‌س و لایه‌نێك ماف خوراو بێت چ خوپیشانده‌ران یاخود هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وه‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا ڕاپۆرتى كۆتایى ڕاده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین.