به‌شیر حەداد وئەنجومەنی لۆردی بەریتانی پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا تاوتوێ دەکەن

الجمعة 18 تشرين أول 2019 - 11:45

به‌شیر حەداد وئەنجومەنی لۆردی بەریتانی پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا تاوتوێ دەکەن

 

 
بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی 
 نوێنەران لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی لۆردی بەریتانی تاوتوێی پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا کرد
 
نوسینگەی حەداد ئەمڕۆ ھەینی لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە "ا ە ع" کەوتووە ڕایگەیاند شاندی نوێنەرایەتی عێراقی بەسەرۆکایەتی بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دوێنێ پێنجشەمە لەگەڵ ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی لۆردی بەریتانی کۆبۆتەوە
 
رایشیگەیاند"لەمیان کۆبوونەوەکە تاوتوێی ڕێکارەکانی پتەوکردنی پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وئەنجومەنی لۆردی بەریتانی کراوە لەگەڵ کۆمەڵیک دۆسییەی تری پەیوەست وھاوبەشدا وھەروەھا جەخت لەسەر قوڵایی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق وشانشینی یەکگرتوو کرایەوە