وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و هاوتا فه‌ره‌نسیه‌كه‌ى هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌باره‌ى له‌شكركێشى توركیا بۆ سه‌ر سوریا وجه‌خت له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن

الخميس 17 تشرين أول 2019 - 11:04

 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و هاوتا فه‌ره‌نسیه‌كه‌ى هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌باره‌ى له‌شكركێشى توركیا بۆ سه‌ر سوریا وجه‌خت له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن
به‌غدا- ا ه ع
محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و جان ئیڤ لۆدریان هاوتا فه‌ره‌نسیه‌كه‌ى هۆشداریان دا له‌ باره‌ى له‌شكركێشیه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر خاكى سوریا ، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌.
حه‌كیم له‌میان كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ لۆدریان له‌ به‌غداى پایته‌خت ئه‌نجامیان دا جه‌ختى له‌ یه‌كپارچه‌یى خاكى سوریاى كرده‌وه‌  و حكومه‌تى دیمه‌شق به‌رپرسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌، حه‌كیم باسى له‌گرنگى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى نێوان واشنتۆن وتاران كرده‌وه‌ هه‌روه‌ها ده‌بێت سه‌رجه‌م رێ و شوێنه‌كان بگیرێته‌ به‌ر بۆ ڕێگاگرتن له‌ دزه‌ كردنى چه‌كداره‌ بیانییه‌كان له‌ سنورى عێراق و سوریا.
له‌ لاى خۆیه‌وه‌ لۆدریان جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ عێراق هاوبه‌ش و هاوكارێكى سه‌ره‌كى بوو له‌ شه‌رى دژ به‌ داعش هه‌روه‌ها كارده‌كه‌ین بۆ  ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى لێكه‌وته‌كانى له‌شكركێشى توركیا بۆ سه‌ر سوریا.