عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازى له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كرد

الخميس 17 تشرين أول 2019 - 13:07

 عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازى له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كرد
به‌غدا- ا ه ع 
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشوازى له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كرد.
له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ست "ا ه ع" كه‌وتووه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى پێشوازى له‌ جان ئیڤ لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كرد.
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى مه‌حمه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ى كه‌ ئه‌ نجامدرا لۆدریان جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ عێراق هاوبه‌ش و هاوكارێكى سه‌ره‌كى بوو له‌جه‌نگى دژى تیرۆر ،لۆدریان ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند له‌ ئێستادا ده‌ستكه‌وته‌كانى شه‌ڕى دژ به‌ داعش له‌ مه‌ترسیدایه‌ به‌هۆى له‌شكركێشى توركیا بۆ سه‌ر باكوورى سوریا.