سه‌رۆك وه‌زیران ودێڤد شینكه‌ر یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا تاوتوێى دواین پێشهاته‌كانى سوریا و ناوچه‌كه‌یان كرد

الأربعاء 16 تشرين أول 2019 - 18:36

سه‌رۆك وه‌زیران ودێڤد شینكه‌ر  یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا  تاوتوێى دواین پێشهاته‌كانى سوریا و ناوچه‌كه‌یان كرد
به‌غدا - ا  ه ع
 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ده‌یڤید شینكه‌ر یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا تاوتوێى دواین پێشهاته‌كانى سوریا و ناوچه‌كه‌یان كرد 
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا ڕوونى كرده‌وه‌ عه‌بدولمه‌هدى و شینكه‌ر تاوتوێى دواین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و سوریایان كردووه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆڵى عێراق له‌م بواره‌دا ، له‌به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ عه‌بدولمه‌هدى جه‌ختى له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى عێراقى به‌ده‌م داواكارى خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ده‌چێت وهه‌وڵى جدى ده‌دات بۆ چاكسازى هه‌روه‌ها ئه‌و لیژنه‌یه‌ى پێكهێنراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌ به‌ كاره‌كانى ده‌داتبۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م تاوانباران به‌سزاى خۆیان ده‌گه‌ن