سه‌رۆك كۆمار له‌ میان پێشوازى كردنى كۆمه‌ڵێك سه‌رۆك هۆزه‌كان: سه‌رپه‌رشتى كۆنگره‌یه‌كى نیشتمانى ده‌كه‌ین بۆ پێداچوونەوە به‌ ده‌ستور و بڕگه‌كانى

الأربعاء 16 تشرين أول 2019 - 17:56

سه‌رۆك كۆمار له‌ میان پێشوازى كردنى كۆمه‌ڵێك سه‌رۆك هۆزه‌كان: سه‌رپه‌رشتى كۆنگره‌یه‌كى نیشتمانى ده‌كه‌ین بۆ پێداچوونەوە به‌ ده‌ستور و بڕگه‌كانى
 
به‌غدا- ا ه ع
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتى كۆنگره‌یه‌كى  نیشتمانى ده‌كات به‌مه‌به‌ستى پێداچوونەوە به‌ ده‌ستور و بڕگه‌كانى ،ساڵح جه‌ختى كرده‌وه‌ كێشه‌ى ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ له‌ یاساى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ بدوزرێته‌وه‌.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار به‌یانامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ كۆپیه‌كى ده‌ست (ا ه ع) كه‌وت سه‌رۆك ساڵح له‌ كۆشكى سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازى له‌ سه‌رۆك هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌كان كرد ساڵح ڕایگه‌یاند ده‌ستور مافى به‌سه‌رجه‌م گه‌لى عێراق داوه‌ كه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ پاراستنى گیانى خۆپیشانده‌ران و ماڵ و مۆڵكى گشتى ئه‌ركى سه‌رشانى ده‌وڵه‌ته‌ سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ بدات كه‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ و ڕاده‌ستى دادگایان بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ سزاى خۆیان بگه‌ن .
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد ده‌بێت چاكسازى ڕیشه‌یى هه‌بێت له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ساڵح ووتیشى گه‌نده‌ڵى له‌ بۆشاییه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ به‌ڵكو له‌ ئاكامى تیرۆر و جه‌نگه‌وه‌ هاتووه‌.
هه‌ر له‌ درێژه‌ى قسىه‌كانیدا ساڵح ووتى ده‌وڵه‌ت تاكو ئێستا كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌ كاره‌كانى له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌روه‌ها ده‌بێت یه‌كه‌م هه‌نگاومان له‌ ئێتادا لێكۆڵینه‌وه‌ بێت له‌ ڕووداوى كوشتنى خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پرسى دووه‌میش چاكسازیه‌ له‌ سیسته‌مى حكومه‌ت .