د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ دیبلوماتێكى ئه‌مریكى تاوتوێى له‌شكركێشى توركیا بۆ سه‌ر باكوورى سوریا ده‌كات

الأربعاء 16 تشرين أول 2019 - 16:28

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق  له‌گه‌ڵ دیبلوماتێكى ئه‌مریكى تاوتوێى له‌شكركێشى توركیا بۆ سه‌ر باكوورى سوریا ده‌كات

 به‌غدا – ا ه ع 

د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ چوار شەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێڤد شینکەر 
لە دیدارەکەدا بەرھەم ساڵح جەختیکردەوە لە پێویستی پشتیوانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق لە بەرامبەر مەترسییە ھەنوکەیەکان و بەرجەستەکردنی ھاریکاری نێودەوڵەتی لەڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ و بنبڕکردنی سەرچاوەکانی تیرۆر 
ھەر لە میانی دیدارەکەدا باس لە دواپێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان کرا بەتایبەتی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا ھاوکات دووپات لە پێویستی بە هاناوەچونی دۆخی مرۆیی لە ناوچە ئاڵۆزەکانی سوریا کرایەوە ھەروەھا جەختیشکرایەوە لە ڕێگانەدان بە دووبارە خۆ ڕێکخستنەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیھان