سەرۆک کۆمار پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی کرد

الاثنين 08 تموز 2019 - 15:30

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی کرد

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٧/٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی ھاوپەیمانی قەراری عێراقی.

لە میانی دیدارەکەدا، باس لە دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق کرا، ھاوکات  تەئکید لە پێویستی خستنەگەڕی گشت ھەوڵەکان کرایەوە لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا، ھەروەھا دووپاتیش لە گرنگی کاری ھاوبەش کرایەوە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ  گەلی عێراق.