كه‌عبی: شۆرشی عشرین وانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌و نیشانه‌یه‌كی‌ جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ یه‌كگرتویی گه‌ل دژی‌ داگیركار

الاثنين 01 تموز 2019 - 08:40

كه‌عبی: شۆرشی عشرین وانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌و نیشانه‌یه‌كی‌ جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ یه‌كگرتویی گه‌ل دژی‌ داگیركار

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30/6/2019 به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی شۆڕشی عشرین، به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ده‌ركرد تێیدا شۆڕشه‌كه‌ی‌ به‌ وانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ و نیشانه‌یه‌كی‌ جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ یه‌كگرتویی گه‌لی‌ عیراق و به‌رهه‌ڵسكاریكردنی‌ بۆ داگیركاری‌ به‌ریتانی‌ له‌و كاته‌دا له‌قه‌ڵه‌مدا.
هه‌روه‌ها كه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراقیه‌كان ئه‌مڕۆ پێویستیان به‌ هاریكاری‌ و یه‌كگرتوویی هه‌یه‌ بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ ناهه‌قی‌ و شانازی‌ كردن به‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا، هه‌روه‌ها پاراستنی سه‌روه‌ری‌ وڵات و پارێزگاریكردن له‌ خاكه‌كه‌مان.