سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات

السبت 29 حزيران 2019 - 22:43

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە،بەئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتاران و سەركردەی كوتلە سیاسی و سەرۆكی لیژنەكان پێشوازی كرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە بۆ یەكەم جارە سەردانی عێراق دەكەن.
لەسەرەتای دیدارەكە بەرێزیان پێشوازی لە شاندی میوان كرد و پێزانینی خۆی بۆ ئەو سەردانە نیشاندا كە گوزارشت لەپشتیوانی و گرنگی پێدانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات بە عێراق بۆ بەئاگابوون لەبارودۆخی دوای سەركەوتن بەسەر تیرۆر لە جەنگی مێژویی لەبری تەواوی جیهان كە عێراق توانیی بە یەكگرتوویی بۆ جیهانی بسەلمێنێت دەتوانێت بەسەر تیرۆردا سەركەوێت.
بەرێزیان سوپاس و پێزانینی عێراقیشی نیشاندا بۆ هەوڵەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە پشتیوانی عێراق بووە جا لەشەری دژ بە تیرۆربێت یاخود لە دۆسیەی ئاوارەكان و گەڕانەوەی سەقامگیری لەوبارەشدا هەوڵەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان و هاورێیانی عێراق ڕوون و ئاشكرابوون و بەهیوای بەردەوامبوونی ئەو پشتیوانییە و بەجێهێنانی پابەندییەكانیان دەرحەق بە عێراق.
هەر لە دیدارەكە هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران خرایەڕوو لە درەكردنی یاسا گرنگەكان كە پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە و تەئكید كرایەوە كە ئەنجومەن هەوڵی دەركردنی ئەو یاسایانە دەدات كە ڕەنگدانەوەی ئیجابی دەبێت لەسەر هاوڵاتیان لە رێی بەرنامەی چاكسازی و ریشەكێشكردی گەندەڵی و دانانی ئاستێك بۆ هەژاری، و چاودێریكردنی زیاتری چینی هەژاران، لەگەڵ چارەسەركردنی ئاسەوارەكانی تیرۆر.
هەر لە دیدارەكە دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی و قەیرانەكانی ناوچەكە خرایەڕوو لەگەڵ گرنگی كاری هاوبەش بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكیەكان و پاراستنی سەقامگیری ئیقلیمی لە رێی دانوستان و رێگە چارەی ئاشتییەوە.
لای خۆیانەوە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پیرۆزباییان لە عێراق كرد لەبەرامبەر سەركەوتنی بەسەر تیرۆر و سەرەخۆشییان لەسەرجەم كەسوكاری شەهیدان كرد، ئەو سەردانەشیان بۆ عێراق بە مێژویی لەقەڵەمدا كە ئاماژەیەیەكی ڕوونە بۆ پشتیوانی لە یەكگرتووی عێراق و سەروەری و هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری و بوژانەوە و كرانەوە بە ڕووی وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، وەفدی میوان رۆڵی گرنگی ئەنجومەنی نوێنەرانیشیان بەرزنرخاند لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵی دیبلۆماتی پەرلەمانی بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی ناوچەكە و كرانەوە بەڕووی كۆمەڵگەی عەرەبی و نێودەوڵەتی.