سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە بەرێز باكۆیان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەرمینیا لە پێكهاتەی ئێزیدی دەكات

الثلاثاء 25 حزيران 2019 - 11:38

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە بەرێز باكۆیان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەرمینیا لە پێكهاتەی ئێزیدی دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە بەرێز روستەم باكۆیان ئەندامی ئەنجومەنی ئەرمینیا لە پێكهاتەی ئێزیدی كە بەرێز سائیب خدر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێكهاتەی ئێزیدی یاوەری دەكرد.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندی پەرلەمانی نێوان  ئەرمینیا و عێراق و كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی كرا.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی پێكهاتەی ئێزیدی و بارودۆخیان كرا لەگەڵ هەوڵەكان بۆ رزگاركردنی رفێنراوان و ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان و دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری و سەقامگیری.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیكردەوە لەسەر گرنگیپێدانی بە ئێزیدییەكان وەك پێكهاتەیەكی رەسەنی عێراقی و پشتیوانی بۆ مانەوەیان لەسەر خاكەكەیان و كاركردن بۆ گەڕانەوەی بارودۆخی ئەو ناوچەیە بۆ باری سروشتی خۆی و هاندانی پێكهاتەی ئێزیدی بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان.