ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر هه‌مواركردنی‌ یاسای جێبه‌جێكردن و كۆتایی دێنێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ چوار یاسا

الأحد 23 حزيران 2019 - 11:41

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر هه‌مواركردنی‌ یاسای جێبه‌جێكردن و كۆتایی دێنێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ چوار یاسا

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/6/2019 له‌ بیست و پێنجه‌مین دانیشتنی‌ خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی‌ 214 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر هه‌مواركردنی‌ یاسای جێبه‌جێكردن و كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ چوار یاسا.
له‌ سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌ڕێز حه‌لبوسی ڕونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادگای‌ ئیتیحادی به‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 3/9/2018، هه‌مو ئه‌ندامه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ سوێندی‌ یاساییان خواردوه‌ بونه‌ته‌ په‌رله‌مانتار تا واده‌ی‌ ته‌واوبونی‌ ئه‌ركه‌ په‌رله‌مانیه‌كانیان و هه‌مو مافێكی‌ په‌رله‌مانتارییان هه‌یه‌ و ئاماژه‌ی‌ كرد كه‌ مافی‌ خانه‌نشینبونیان به‌پێی‌ یاسای خانه‌نشینی‌ یه‌كگرتوو تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ده‌وڵه‌ت ڕێكده‌خرێت.
له‌لایه‌كی‌ تر، په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن عاقولی‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ئه‌ندامێتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند وه‌كو ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌سه‌ر دواكه‌وتن له‌ جێبه‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ حكومی‌ و جێبه‌جێكردنی‌ چاكسازی‌ و په‌ره‌ پێنه‌دانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆ هاوڵاتیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن داوای‌ له‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ هه‌مواركردنی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ كرد به‌ندێكی تایبه‌ت به‌ ڕێكخستنی‌ كاری‌ فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاره‌كان ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ڕوو ده‌كه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆن زیاد بكات و داوای‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ په‌رله‌مان كرد فراكسیۆنی‌ حیكمه‌ وه‌كو فراكسیۆنێكی‌ ئۆپۆزسیۆن تۆمار بكات.
له‌لایه‌كی‌ تر سه‌رۆك حه‌لبوسی ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تا ئێستا چاوه‌ڕێی‌ حكومه‌ت ده‌كات ناوی‌ پاڵێۆڕاوه‌كان بۆ پۆسته‌ به‌تاڵه‌كانی‌ كابینه‌ی‌ حكومی‌ بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدات و گوتیشی كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند كه‌ له‌و هه‌فته‌یه‌دا ناوی‌ پاڵێۆڕاوه‌كان ده‌نێرێت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ شه‌شه‌م بۆ یاسای جێبه‌جێكردنی‌ ژماره‌ (45)ی‌ ساڵی‌ 1980.
له‌لایه‌كی‌ تر، سه‌رۆك حه‌لبوسی ئاراسته‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد كه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ پێك بهێندرێت به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئه‌ندامێتی‌ سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌ری‌ هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و ده‌ستپاكی‌ و یاسایی بۆ به‌دواداچونی‌ دۆسیه‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ بنیاتنانی‌ قوتابخانه‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای په‌سه‌ندكردنی‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی‌ هاریكاری‌ سه‌ربازی‌ و ئاسایش له‌ نێوان حكومه‌تی‌ كۆماری‌ عیراق و حكومه‌تی‌ شانشینی‌ ئۆردنی‌.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای چونه‌ناوه‌وه‌ی‌ عیراق بۆ ناو سیستمی‌ سه‌ره‌كی‌ كۆنگره‌ی‌ لاهای‌ بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تی‌ تایبه‌ت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پێشنیاری‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ سێیه‌م بۆ یاسای پله‌كاری‌ خاوه‌ن پێشه‌ پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كان ژماره‌ (6)ی‌ ساڵی‌ 2000 ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای چاندنی‌ ئه‌ندامانی‌ مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ بازرگانیكردن پێیان ژماره‌ (11)ی‌ ساڵی‌ 2016.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پێشنیاری‌ یاسای لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ نشتیمانی‌ عیراقی بۆ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو دواخست.
له‌ كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 24/6/2019 هه‌ڵگیرا.