كه‌عبی: وه‌رزی‌ ئێستای‌ یاسادانان ژماره‌یه‌ك له‌ یاسا گرنگه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێن

السبت 22 حزيران 2019 - 21:22

كه‌عبی: وه‌رزی‌ ئێستای‌ یاسادانان ژماره‌یه‌ك له‌ یاسا گرنگه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێن

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/6/2019 له‌ میانی‌ وته‌كه‌یدا له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی له‌ هۆڵی‌ ده‌ستوریدا، دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌ یاسا گرنگه‌كان ده‌رده‌كرێن به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دوه‌میان بۆ ئه‌نجامدراوه‌.
هه‌روه‌ها كه‌عبی رونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌ستنی‌ دانیشتنه‌كانی‌ خۆی‌ تا ته‌واوكردنی‌ دیارترین یاساو بڕیاره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ پێشهاته‌كانی‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی و خزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵك.
هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دیارترین یاساكانی‌ سه‌ر خشته‌ی‌ كاره‌كانی‌ دانیشتنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران خرانه‌ڕو و جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌ سه‌ر په‌له‌كردن له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌و پێشنیاری‌ یاساكان، سه‌ره‌ڕای‌ تاوتوێكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ ته‌واوكردنی‌ پۆسته‌كانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت و پله‌ تایبه‌تیه‌كان و كۆتایی هێنان به‌ دۆسیه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ داموده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌ت به‌وه‌كاله‌ت.