سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات

الخميس 20 حزيران 2019 - 17:59

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری.
لە دیدارەكەدا بەرێزیان گفتوگۆی سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەكانی سەر هەرێم كرد ئەوەی پەیوەندی بە فرۆشتنی نەوتەوە هەیە و وەك ئەوەی لە یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2019 دا هاتووە و گرنگی گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی و چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە گیانی برایانە و هاوبەشی نیشتمانی.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ بەرێز بارزانی تاوتوێی یاسای نەوت و غاز و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و یاسای دادگای فیدڕاڵی كرد.
لای خۆیەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان پلانێكی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی خستەڕوو دوای لێكۆڵینەوە لە كێشەكان بە وردی و شەفافی و دارشتنی میكانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەركردنیان، هیوای خیشی نیشاندا بۆ بەدیهێنانی پەیوەندییەكی بەهێز لەگەڵ ناوەند لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ئامادەیی هەرێمیشی نیشاندا بۆ پێشوازیكردن لە لیژنەیەكی پەرلەمان بۆ بەئاگابوون لە میكانیزمی فرۆشتنی نەوت و داهاتەكەی كە لەژێر سەرپەرشتی كۆمپانیا جیهانیەكاندایە.