سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە دەكەوێت

الخميس 20 حزيران 2019 - 14:33

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە دەكەوێت
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، چاوی كەوت بە عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە بۆ تاوتوێ كردنی دوا پێشهاتە سیاسیەكان.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی گرنگی كاراكردنی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لەبواری چاودێریكردن لەرێی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و ریشەكێشكردنی گەندەڵی  هەروەها بواری یاسادانان و دەركردنی ئەو یاسا گرنگانەی پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی پێداویستی و خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتییەوە هەیە.
هەر لە دیدارەكە جەختكرایەوە لەسەر گرنگی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و یەكلاییكردنەوەی ئەو وەزارەتانەی پڕنەكراونەتەوە، و كۆتاییهێنان بە ئیدارەدانی دەوڵەت بە وەكالەت و كاركردن بۆ بنیاتنانی دامەزراوەكانی دەوڵەت.