سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/٦/١٩ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازیکرد لە ئەمیری دەوڵەتی کوەیت شێخ سەباح جابر ئەحمەد سەباح.
لە میانی پێشوازییەکی فەرمیدا مارشی نیشتمانی عێراق و کوەیت لێدرا، پاشان سەرۆک بەرھەم و شێخ سەباح، پاسەوانی سەرۆکایەتیان پشکنی، دواتر بەکەژاوەیەکی فەرمی بەرەو کۆشکی سەلام بەرێکەوتن.
وا چاوەروان دەکرێت سەرۆک کۆمار و ئەمیری کوەیت بەئامادەبوونی ھەر دوو شاندی عێراق و کوەیت کۆبوونەوە و گفتوگۆ ئەنجام بدەن سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و بەشداری کوەیت لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و پەیوەندی دۆستانەی نێوان ھەردوو وڵات کە خزمەت بە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو گەلی دۆست بکات.
بەغداد – ا ه ع پەیامنێرمان تەئكیدی كردەوە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد، تەواوكردنی كابینەی حكومەت لەبەرنامەی كاردایە.
بەغداد – ا ه ع د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە "عێراق خاوەنی دەرامەت و توانا و شارەزای مرۆیی زۆرە و پێویستی بە چەسپاندنی بناغەی ھاوبەشی ڕاستەقینەیە لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیھاندا بە ئامانجی بوژانەوەی باری ئابووری وڵات.
بەغداد – ا ه ع محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، لەچوار چێوەی سەردانە فەرمیەكەی بۆ عەربستانی سعودی چاوی كەوت بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شانشینی عەرەبی سعودی.
تایبەت- ا ه ع وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمرۆ دووشەممە، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغداد.
بەغداد – ا ه ع محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوە، ئەمرۆ دووشەممە، چاوی كەوت بە جنین هینس بلاسخارت نوێنەری نوێی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەگرتوەكان بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە عێراق.