فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەیاننامەیەكی گرنگ دەردەكات

الثلاثاء 18 حزيران 2019 - 23:36

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەیاننامەیەكی گرنگ دەردەكات
بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان جموجۆڵی هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عێراق قەدەخەدەكات. 
ئێوارەی ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لە بەیاننامەیەكدا وێڕای ئاماژەكردن بە خراپی دۆخی رابردووی عێراق و كۆنترۆڵكردنی بەشێكی خاكەكەی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، هاوكات ستایشی رۆڵی سوپا، پۆلیس، پێشمەرگە، حەشدی شەعبی، هۆزەكان و خۆبەخشان دەكات لە تێكشكاندنی داعش بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ. 
لە بەیاننامەكەدا عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەكردووە جارێكی دیكە دووپاتی دەكەینەوە رێگەنادرێت بە كاری هیچ هێزێكی بیانی یاخود جموجۆڵكردن لەسەر خاكی عێراق بەبێ مۆڵەت و رێككەوتن و كۆنترڵی حكومەتی عێراق نەبێت. هەروەها رێگە بەهیچ وڵاتێكی هەرێمی یاخود دەرەوەی هەرێمی نادرێت بوونی لەسەر خاكی عێراقدا هەبێت و چالاكی لە دژی هیچ لایەنێك بكات جا وڵاتانی دەورووبەر، یاخود بوونی هەر وڵاتێكی بیانی بێت لە ناوخۆ  یاخود دەرەوە، بەبێ رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق.