وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندی ئێران گەیشتنە هەولێر و بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم دەكەن

الاثنين 10 حزيران 2019 - 12:03

وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندی ئێران گەیشتنە هەولێر و بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم دەكەن
هەولێر – ا ه ع
وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندی ئێران بۆ بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
مەولوود چاوشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندێكی یاوەری گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.