پەیامنێرمان: وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغداد

السبت 08 حزيران 2019 - 15:21

پەیامنێرمان: وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغداد
بەغداد – ا ه ع
هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمرۆ شەممە،بەسەرۆكایەتی شاندێك بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغداد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغداد.
بریاریشە چاوی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بكەوێت و تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات بكەن.