شانەی هەڵۆكانی هەواڵگری تۆمەتباری كوشتنی پارێزەر ئەكرەم سەعیدی لە زیقار دەستگیر دەكات

الخميس 06 حزيران 2019 - 20:27

شانەی هەڵۆكانی هەواڵگری تۆمەتباری كوشتنی پارێزەر ئەكرەم سەعیدی لە زیقار دەستگیر دەكات
بەغداد – ا ه ع
شانەی هەڵۆكانی هەواڵگری لەزیقار رۆژی چوارشەممە، دەستگیركردنی تۆمەتباری كوشتنی پارێزەر ئەكرەم سەعیدی راگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند دوای ئەوەی ئەو تۆمەتبارە لە پارێزگای زیقارەوە بۆ پارێزگای واست هەڵهاتووە توانیویانە لە قەزای سوێرە دەستگیری بكەن.