عەبدولمەهدی: حكومەتی فیدڕاڵی بە هیچ شێوەیەك موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نابڕێت

الأحد 02 حزيران 2019 - 18:02

عەبدولمەهدی: حكومەتی فیدڕاڵی بە هیچ شێوەیەك موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نابڕێت
بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە  لە كۆنگرەی رۆژنامەنوسی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان وەك ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە، تەنها یەك بەرمیل نەوتیشی ڕادەستی بەغدا نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی فیدڕاڵی بە هیچ شێوەیەك موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نابڕێت.
وتیشی لە یەكەم رۆژی جەژندا سەرجەم دەروازەكانی ناوچەی سەوز كراوەدەبن.