كەعبی داوا دەكات بە پەلە پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنیدا بكرێت و هۆشداریش دەدات لە دوبارە بوونەوەی بە ئامانجگرتنی شارە ئارامەكان

الجمعة 31 أيار 2019 - 10:02

كەعبی داوا دەكات بە پەلە پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنیدا بكرێت و هۆشداریش دەدات لە دوبارە بوونەوەی بە ئامانجگرتنی شارە ئارامەكان
بەغداد – ا ه ع
حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی هەینی، داوای لە سێ سەرۆكایەتییەكە كرد پێش جەژنی رەمەزان كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەمجام بدەن بۆ تاوتوێی هۆكاری خروقاتە ئەمنیەكان و تەقینەوە تیرۆریستییەكان كە بەمداواییە شاری كەركوكیان كردە ئامانج.