سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەكەوێت

السبت 25 أيار 2019 - 19:22

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەكەوێت
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، چاوی كەوت بە بەرێز نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی دوا گۆڕانكاریە سیاسی و ئەمنیەكانی وڵات كرا، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكاریە ئەمنیانەی ناوچەكە بەخۆیانەوە دبینێت.
لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی كاراكردنی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران، و یەكخستنی هەوڵە پەرلەمانیەكان؛ بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی كە گرنگن و ماوەنەتەوە و پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیەو كاریگەرن بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی و دابینكردنی پێداویستیان، و كاركردن بۆ بەهێزكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت لە رێی چالاككردنی رۆڵی چاودێری بۆ ریشەكێش كردنی گەندەڵ و بەدواداچوون بۆ جێبەجێ كردنی بەرنامەی حكومەت.
لەسەر ئاستی گۆڕانكاریە ئەمنیەكانیش كە ناوچەكە بە خۆیەوە دەبینێت لە دیدارەكەدا ئاماژە بە گرنگی دووكەوتنەوە لە هەرەشە كرا كە پێدەچێت ببێتە مایەی مەترسی بۆ سەر سەقامگیری، و تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی هەوڵەكانی عێراق؛ بۆ كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزی و بەرگرتن بە بەرزبوونەوەی؛ لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە و عێراق.