سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران: پشتیوانی لە دەسەڵاتی چوارەم دەكەین تاببێتە سەرچاوەی هێز لە كۆمەڵگەدا

السبت 18 أيار 2019 - 18:33

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران: پشتیوانی لە دەسەڵاتی چوارەم دەكەین تاببێتە سەرچاوەی هێز لە كۆمەڵگەدا
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند رۆژنامەوانی عێراقی هەڵوێستی شەرەفمەندانەی تۆماركردووە لە پشتیوانی بۆ دیموكراسی بوون و پرۆسەی سیاسی لە عێراق، و ویژدانی زیندوو بووە لەچاودێریكردنی ئەوەی لە كۆمەڵگەی عێراقی رویداوە و رودەدەن، ئێمەش پشتیوانی لەدەسەڵاتی چوارەم دەكەین تا ببێتە سەرچاوەی هێز لە كۆمەڵگە.
بەرێزیان لە بروسكەیەكی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی سەباح وتیشی رۆژنامەكەتان دڵی شەقامی عێراقی بوو كاتێك خەموو كێشەكانی هاوڵاتیانی دەگواستەوە و رۆشنایی دەخستە سەر خەلەلەكان لە ئەدای حكومەت و چاودێریكردنی دۆسیەی گەندەڵی و گەندەڵكاران، ئاماژەی بەوەش كرد ئەو رۆژنامەیە لەپاڵ ئەوەشا لالەزاری بیر و رادەربڕین بوو.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزباییشی لەسەرنوسەری رۆژنامەی سەباح و كارمەندان و نوسەران و سەرجەم رۆژنامەنوسانی عێراق كردن بە بۆنەی یادی دامەزراندنی.