كۆمسیۆن: پێدەچێت هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان بۆ ساڵی 2020 دوابخرێت

السبت 11 أيار 2019 - 16:30

كۆمسیۆن: پێدەچێت هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان بۆ ساڵی 2020 دوابخرێت
بەغداد – ا ه ع
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند  پێدەچێت هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان بۆ ساڵی 2020 دوابخرێت ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یاسای هەڵبژاردن لە ماوەی (15) رۆژی داهاتوودا ڕەوانە نەكات.
لەوبارەیەوە معین هیتاوی سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) ی ڕاگەیاند كۆمسیۆن وادەیەكی نوێی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كردووە، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یاسای هەڵبژاردن لە ماوەی (15) رۆژی داهاتوودا ڕەوانە نەكات.