ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد بۆ ا ه ع: پلانی ئەمنی بۆ مانگی ڕەمەزان پشت بە زانیاری هەواڵگری دەبەستێت

الثلاثاء 07 أيار 2019 - 17:14

ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد بۆ ا ه ع: پلانی ئەمنی بۆ مانگی ڕەمەزان پشت بە زانیاری هەواڵگری دەبەستێت
بەغداد – ا ه ع
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد تەئكیدی كردەوە پلانی ئەمنی بۆ مانگی ڕەمەزان لە شاری بەغداد پشت بە زانیاری هەواڵگری دەبەستێت.
لەوبارەیەوە لیوا سەعد مەعن وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراق ا ه ع ی ڕاگەیاند پلانی ئەمنی بۆ مانگی ڕەمەزان لە شاری بەغداد لە لایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد و چاودێری راستەوخۆی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان دەبێت.