كۆمسیۆن: هەر كەسێك كارتی دەنگدانی نەبێت بۆی نییە دەنگ بدات

السبت 27 نيسان 2019 - 17:39

كۆمسیۆن: هەر كەسێك كارتی دەنگدانی نەبێت بۆی نییە دەنگ بدات
هەولێر – ا ه ع
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، هەر كەسێك كارتی دەنگدانی نەبێت بۆی نییە دەنگ بدات، ئەو ئاوارانەش كە لە هەرێمی كوردستان دەژین دەبێت سەردانی ناوەندەكانی كۆمسیۆن بكەن.
مەعن هیتاوی سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بۆ ئەو ئاوارانەی لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن بنكەی ناونووسینی كاتییان بۆ كردوونەتەوە و لەوبارەیەوەش چەند بڕیارێك دەردەكەن.
ئەوەشی خستەروو، هەر كەسێك كارتی دەنگدانی نەبێت، ناتوانێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا دەنگبدات.