عێراق ئیدانەی تەقینەوەكانی سریلانكا دەكات

الاثنين 22 نيسان 2019 - 13:52

عێراق ئیدانەی تەقینەوەكانی سریلانكا دەكات
بەغداد – ا ه ع
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمرۆ یەكشەممە، ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستیەكەی سریلانكای كرد كە كەنیسە و هۆتێلەكان كراونەتە ئامانج.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند بە توندی ئیدانەی كردەوە تیرۆریستیەكانی سریلانكا دەكەین كە دەیان كوژرا و برینداری لێكەوتەوە و كنیسە و هۆتێلەكان لە كولامبو، و نگومبو، و باتیكالوا كرانە ئامانج.