لە هەڵمەتێكی هێزەكانی دژە تیرۆر ١٢ چەكداری داعش لە باشوری كەركوك كوژران

السبت 20 نيسان 2019 - 17:27

لە هەڵمەتێكی هێزەكانی دژە تیرۆر  ١٢ چەكداری داعش لە باشوری كەركوك كوژران
كەركوك – ا ه ع
شانەی جەنگی سوپای عیراق بڵاویكردەوە، لە هەڵمەتێكدا لە قەزای حەویجەی باشوری ڕۆژئاوای شاری كەركوك ١٢ چەكداری داعش كوژران و ١٢ چەكداری دیكەش لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر كراون.
 
 لە بەیاننامەیەكدا هاتووە لە هەڵمەتێكدا كە هێزەكانی دژەتیرۆر ئەنجامیانداوە، توانراوە ١٢ چەكداری داعش لە قەزای حەویجە بكوژن، كە ٤ كەسیان سەركردەی داعش بوون.