سەرۆک کۆمار چاوی بە ئوسامە نوجەیفی کەوت

الأربعاء 17 نيسان 2019 - 18:24

سەرۆک کۆمار چاوی بە ئوسامە نوجەیفی کەوت

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/٤/١٧ لەکۆشکی سەلام لەبەغدا چاوی بە ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی ھاوپەیمانی قەراری عێراقی کەوت.

لەمیانی دیدارەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسییەکان کرا ، ھاوکات جەخت لە پێویستی خستنەگەڕی ھەوڵەکان  لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی و وەلانانی ناکۆکییەکان و بەرجەستەکردنی ئارامی و سەقامگیری لە وڵات و دابینکردنی خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتیان کرایەوە.