سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی لیژنەی نیشتمانی فەرەنسا بۆ لەناوبردنی مین دەكات

الأربعاء 17 نيسان 2019 - 18:22

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی لیژنەی نیشتمانی فەرەنسا بۆ لەناوبردنی مین دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز جیرارد شینیل سەرۆكی لیژنەی نیشتمانی فەرەنسا بۆ لەناوبردنی مین و شاندی یاوەری.
لەسەرەتای دیدارەكە بەرێزیان خەمباری خۆیی و هاوخەمی عێراقی لەگەڵ گەلی فەرەنسا نیشاندا دەرحەق بە روداوی ئاگركەوتنەوە لە كاتێدرالی نۆتردام، كە بە ئاسەوارێكی جیهانی دادەنرێت.
هەر لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە پاشماوەكانی جەنگ كرا، لەگەڵ ئەو زیانانەی كە روبەروی تاكەكان دەبنەوە، و پێداویستی هەوڵەكان بۆ هەڵگرتنەوەی مین، بە تایبەت لە ناوچە ڕزگاركراوەكان.
بەرێزیان سوپاسی هەوڵەكانی فەرەنسای كرد لە بەرامبەر پشتیوانیەكان بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر، ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامبوونی هاریكاریەكانیش كرد؛ بۆ كۆتاییهێنان بە بیری توندڕەوی كە هەموانی بە ئامانج گرتووە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیشی كردەوە شارە رزگاركراوەكان لە تیرۆریستانی داعش تا ئێستا بە دەست بوونی مینەوە دەناڵێنێت، ئاماژەی بەوەش كرد ئەو رێكخراوە دەتوانێت پشتیوانی لە ناوچە ڕزگاركراوەكان بكات لەرێی دابینكردنی پێداویستی و ڕاهێنانی هێزەكانی پۆلیس و بەرگری شارستانی لەو ناوچانە، بە تایبەت كە ئەوان خاوەنی شارەزایین بۆ چۆنێیەتی هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ مین و ئەو ناوچانەی مین رێژ كراون، ئەوەش وا دەكات ئامانجەكە بە پەلە بێتەدی.
وتیشی ژمارەیەكی زۆری ئاوارەكان لە كامپەكاندا روبەروی بارودۆخێكی نالەبار بونەتەوە، مەترسی خۆشی نیشاندا كە ئەو كەمپانە ببنە مۆڵگەی بیری توندڕەوی، ئاماژەی بە پێویستی هەوڵی نێودەوڵەتیشدا؛ لە پێناو گەڕانەوەیان، كە ئەو هەوڵە نێودەوڵەتیە لە ماوەی كۆتاییدا سستی لەو بوارەدا بە خۆوە بینیوە.
بەرێزیان رونیشی كردەوە داوای لەسەرۆك وەزیران كردووە ناوی لیژنەی باڵای هاوكاری ئاوارەكان بگۆرێت بۆ لیژنەی باڵای گەڕانەوەی ئاوارەكان، لەگەڵ دابینكردنی پێداویستی ناوخۆیی ناوەندی بۆی، لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتیەكان؛ لە پێناو دابینردنی خزمەتگوزاری، و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچە ڕزگاركراوەكان، و بەدیهێنانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.
لای خۆیەوە شاندی فەرەنسی هەوڵەكانی عێراقیان بەرز نرخاند؛ لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی، تەئكیدیشیان كردەوە كە وڵاتەكان دوچاری هەڕەشە بوەتەوە لەلایەن بیری توندڕەویەوە، هەر بۆیە لە ئێش و ئازاری عێراق تێدەگەن، پشتیوانیشی دەبن لەهەموو هەوڵەكان لەوبوارەدا.
لە دیدارەكەدا بەرێز برۆنۆ ئوبیر باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و بەرێز ئیف مارك ئەمینداری گشتی لیژنەی نیشتمانی لەناوبردنی مین، و بەرێز ڤابیان گوتیفارد جێگر و ئەندامی لیژنەی لەناوبردنی مین و ئەندامی لیژنەی بەرگری نیشتمانی و هێزە چەكدارەكان، و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی لیژنە و ئەندامانی، لە گەڵ خاتوو گاریو میلام ئەندامی ئەنجومەنی پیران ئامادەیبوون.