سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی دەزگای كۆنراد-ی ئەڵمانی دەكات

الاثنين 15 نيسان 2019 - 14:41

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی دەزگای كۆنراد-ی ئەڵمانی دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی رێكخراوی دەزگای كۆنراد-ی ئەڵمانی بۆ توێژینەوەی سیاسی (KAS).
لەمیانی دیدارەكە سروشتی رێكخراوی كۆنراد و چالاكیەكانی لە عێراق خرایەڕوو، لەگەڵ پرۆژەكانی داهاتووی بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە حكومیەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی؛ بۆ راهێنانی كادرە لاوەكان لە بواری دروستكردنی بڕیار، و نەخشەی سیاسی، لەسەرجەم بوارەكانی وڵاتدا.
هەر لە میانی دیدارەكە بەرێزیان جەختیكردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی دامەزراوە حكومیەكان لەگەڵ رێكخراو و دەزگاكانی توێژینەوەی نێودەوڵەتی؛ بەمەبەستی زەمینە سازی بۆ بنیاتنانی دەوڵەت و ئاشتەوایی نیشتمانی، و پەیرەكردنی مەبدەئی وتوێژ، و گەشەپێدانی تواناكان، و راهێنان بۆ ئیدارە حكومی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی.