سلێمانی .. بەهۆی داڕمانی گڵی بینایەك كرێكارێك گیانیلەدەستدا

الخميس 11 نيسان 2019 - 17:18

سلێمانی .. بەهۆی داڕمانی گڵی بینایەك كرێكارێك گیانیلەدەستدا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەئەنجامی داڕمانی گڵی بینایەك لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی كرێكارێك گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش برینداربو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بڵاویکردوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ 11-4-2019 ، لە ئەنجامی داڕمانی گڵی دەوروبەری بینایەك دو كرێكار كە لەو بینایەدا كاریان كردوە بون بەژێرەوەو یەکێکیان گیانیلەدەستداوە ئەوی دیکەشیان برینداربوە.