حەلبوسی داوای چارەسەركردنی ئەو كێشانە دەكات كە ناوچە ڕزگاركراوەكان بەدەستیانەوە دەناڵێنن

الخميس 11 نيسان 2019 - 17:01

حەلبوسی داوای چارەسەركردنی ئەو كێشانە دەكات كە ناوچە ڕزگاركراوەكان بەدەستیانەوە دەناڵێنن
بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی رێكخراوی NOREF  بۆ چارەسەری ناكۆكی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بە سەرۆكایەتی كیم ترافیك باڵیۆزی نەرویج.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە كاری رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و بەدیهێنانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و ئەو پرسانەی كە ژنان لە ناوچە ڕزگاركراوەكان بەدەستیانەوە دەناڵێنن.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕونیكردەوە دەروازەی كاركردن بۆ رۆشنبیری سەبارەت بە ئاشتەوایی پێویستە لە رێی كەسایەتیە عەشایەریەكان و ئیدارەی پارێزگا و سەرۆكی یەكە ئیداریەكانەوەبێت لەگەڵ زانكۆ و دەزگاكانی پۆلیسی ناوخۆیی بە مەبەستی سەرنج ڕاكێشانی لاوان، جەختیشی كردەوە كە ئاشتی كۆمەڵایەتی بە دینایەت بە بێ گەڕانەوەی ئاوارەكان.
بەرێزیان ئاماژەی بەوەش كرد زۆرێك لەو كێشانەی كە پارێزگا ڕزگاركراوەكان بە دەستیانەوە دەناڵێنن دەكرێت نەهێڵرێن لە رێی لایەنی دەرونی رۆڵەكانی ئەو ناوچانە و بەدیهێنانی دادپەروەری.
لای خۆیەوە سەرۆكی شاندەكە سوپاسی رۆلًی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد، لەگەڵ پشتیوانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی لە عێراق و جەختی كردەوە هەوڵ دەدات چەندین لایەن بەشداربن لە نێویاندا سەرۆك عەشیرەتەكان لە چەندین چالاكی بەمەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی.