عەبدولمەهدی: هەوڵدەدەین عێراق بگەرێتەوە بۆ پێگەی گونجاوی خۆی لە هەردوو جیهانی عەرەبی و ئیسلامی

الأحد 07 نيسان 2019 - 15:59

عەبدولمەهدی: هەوڵدەدەین عێراق بگەرێتەوە بۆ پێگەی گونجاوی خۆی لە هەردوو جیهانی عەرەبی و ئیسلامی
تاران – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ یەكشەممە ڕایگەیاند:" هەوڵدەدەین عێراق بگەرێتەوە بۆ پێگەی گونجاوی خۆی لە هەردوو جیهانی عەرەبی و ئیسلامی غیابیشی لە بەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێ و هاورێیانی نییە".
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند عەبدولمەهدی لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ ئیسحق جیهانگیری جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێران كە ئەمرۆ لە تاران بەرێوەچوو تەئكیدی كردەوە پەیوەندیەكانی عێراق و ئێران پێشكەوتنی بەچاویان بەخۆوە بینیوە سەرباری بەربەستەكان.
وتیشی، هەوڵدەدەین عێراق بگەرێتەوە بۆ پێگەی گونجاوی خۆی لە هەردوو جیهانی عەرەبی و ئیسلامی.