سه‌رۆك كۆمار چاوی به‌ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌وت

الخميس 04 نيسان 2019 - 16:09

سه‌رۆك كۆمار چاوی به‌ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌وت

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ٢٠١٩/٤/٤ له ‌كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا چاوی به‌ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان علی باپیر  و شاندی یاوەری كه‌وت و  سەبارەت بە‌ دوا پێشهاته‌ سیاسیەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بیروڕایان ئاڵوگۆر کرد.

هه‌روه‌ها باس له‌و  هه‌وڵانه‌ کرا کە له ‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ و لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان عێراقییه‌كاندا پێویسته‌ بنێرێت ، بۆ جێ به‌جێكردنی ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌کان و پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كان.