حەلبوسی: خێزانە ئاوارەكان سەر بەرێكخراوی داعش نین و پێشوازی لە گەڕانەوەیان دەكرێت

الأربعاء 03 نيسان 2019 - 17:02

حەلبوسی: خێزانە ئاوارەكان سەر بەرێكخراوی داعش نین و پێشوازی لە گەڕانەوەیان دەكرێت
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، چاوی كەوت بە خاتوو كارمیلا جیودو بەرێوەبەری ئیقلیمی كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا لە رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی و بەرێز جیرارد ویت سەرۆكی نێردەی عێراق دەكەوێت.
لە دیدارەكەدا هەوڵەكانی رێكخراوەكە خرایەڕوو لە میانی سەردانی ئەو بەرێوەبەرە بۆ ژمارەیەك لە كامپی ئاوارەكان و تەئكید كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی كاری مرۆیی لەو دۆسێیەدا.
بەرێزیان ڕایگەیاند عێراق بە حكومەت و گەلەوە هەوڵەكانی ئەو رێكخراوە بەرز دەنرخێنێت بەڵام تا ئێستا كاری مرۆیی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان لە ئاستی پێویستدا نییە، رونیشی كردەوە عێراق گەورەترین تەوژمی ئاوارەبوونی لە مێژووی نوێدا بەخۆوە بینی لە ئاكامی كردەوە تیرۆریستیەكانی رێكخراوی داعش سەرباری لەناوبردنی تیرۆریش بەڵام وێنەی سەركەوتن تەواو نەبووە تا ئێستا، تا ئاوارەكان دەگرێنەوە ناوچەكانیان.
وتیشی پشتیوانی لە عێراق لە دۆسیەی ئاوارەكان پێویستی بە هەڵوێستی نێودەوڵەتی هەیە لەبەر ئەوەی عێراق بەرگری لە تەواوی جیهان كرد و هاوكاریكردنی ئاوارەكان تەنها پێشكەش كردنی كۆمەك نییە لە كامپەكان بەڵكو بوژانەوەی ژێرخان، و دابینكردنی دەرفەتی كارە بۆ هاندانیان بۆ گەڕانەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیشی كردەوە عێراق بە دامەزراوەی یاسادانان و جێبەجێكردنیەوە لەگەڵ رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی كاردەكات بۆ هاندانی گەڕانەوەی ئاوارەكان و جەختیكردەوە خێزانەكان سەر بە رێكخراوی داعش نین و منداڵەكانی بەشدارنین لەگەڵیدا و پێشوازی لە گەڕانەوەیان دەكرێت.
لای خۆیەوە جیودو بەڵێنیدا بە كاركردنیان بۆ ئاسانكاری گەڕانەوەی ئاوارەكانی و هەروەها هەوڵی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی بۆ كاركردن تا عێراق ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی ئەو رێكخراوە.