ئەمرۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

الثلاثاء 02 نيسان 2019 - 11:33

ئەمرۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە
هەولێر – ا ه ع
پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بكات.
بەپێی بانگهێشتنامەیەكی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، داوا لە پەرلەمانتاران كراوە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ ئامادەبن بۆ كۆبونەوە.
كارنامەی كۆبونەوەكەی ئەمرۆ تایبەت دەبێت بە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووم بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان- عێراق و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم.