سه‌رۆك كۆمار پێشوازیکرد له‌ وه‌فدێكی مه‌جمه‌عی فیقهی عێراقی

الأربعاء 27 آذار 2019 - 21:05

سه‌رۆك كۆمار پێشوازیکرد له‌ وه‌فدێكی مه‌جمه‌عی فیقهی عێراقی

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ ٢٧|٣|٢٠١٩ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی مه‌جمه‌عی فیقهی عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تی شێخ مه‌حمود عه‌بدل عزیز ئه‌لعانی.

سه‌رۆك كۆمار له‌ میانی دیداره‌كه‌دا باسی له‌ گرنگی رۆڵی پیاوانی ئاینی كرد بۆ بره‌ودان به‌ به‌هاكانی ئاشتی و لێبورده‌ی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی و گه‌نده‌ڵی.

هه‌ر له‌ دیداره‌كدا سه‌رۆك به‌رهه‌م ئاماژه‌ی كرد به‌ گرنگی سه‌رخستنی زمانی دیالۆگ و لێك نزیكردنه‌وه‌ی ئاین و ئاینزاكان له‌ یه‌كتری بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بکرێت له‌وانه‌ی به‌ ناوی ئاینه‌وه‌ کار بۆ دوبه‌ره‌کی ده‌که‌ن ، هاوكات باسی له‌وه‌ش کرد که‌ په‌یره‌وکردنی میانڕه‌وی له‌ خستنه‌ڕووی بیرو بۆچون و په‌یوه‌ندی نێوان  ئاین و ئاینزاکاندا بایه‌خی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بوار به‌ توندوتیژی و تیرۆر نه‌درێت.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا شێخ محمود ئه‌لعانی كۆششه‌كانی سه‌رۆك كۆماری به‌رز نرخاند بۆ پاڵپشتیكردن له‌ زمانی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقیدا .