ئەنجومەنی نوێنەران پارێزگاری نەینەوای لە كارەكەی دوورخستەوە

الأحد 24 آذار 2019 - 17:40

ئەنجومەنی نوێنەران پارێزگاری نەینەوای لە كارەكەی دوورخستەوە
بەغداد – ا ه ع
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ پارێزگاری نەینەوا و دوو جێگرەكەی لە كارەكانیان دوورخرانەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ لەسەر داوای عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كۆبووەوە ، لەسەر كارلابردنی نەوفل عاگوب پارێزگاری نەینەوا و دوو جێگرەكەی خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ لە كارەكانیان دوورخرانەوە.
هاوكات بڕیاری دا كە سەرجەم قوربانییەكانی ڕووداوەكەی موسڵ بە شەهید هەژمار بكرێن.